1/ تۆڕی زانستی لاناس چییە؟
"لاناس" تۆڕێکی زانستی کۆمەڵایەتییە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ ئەو کەسانەی تامەزرۆی جیھانی خوێندنەوە و نووسینن، دەتوانن خەیاڵ و بیرۆکە و ھەستەکانییان بکەن بە نووسین و لە ھەژماری تایبەت بە خۆیان بڵاوی بکەنەوە [بۆ زیاتر کلیک لێرە بکە].
2/ چۆن ھەژمار بکەمهوە لە لاناس؟
تۆڕێکی زانستی لاناس ڕێگا بە ھەموو کەسێک دەدات ھەژماری تایبەت بە خۆیان بکەنەوە [بۆ زیاتر کلیک لێرە بکە].
3/ چۆن بابەت بنێرم بۆ لاناس؟
کاتێک ھەژماری تایبەت بە خۆت کردووە، ئەوکات زۆر بە ئاسانی لە ڕێگا ھەژماری تایەتی خۆت بابەتەکانت بڵاو دەکەیتەوە [بۆ زیاتر کلیک لێرە بکە].
4/ مانای بابەتی "پەسەند کراو" و "پەسەند نەکراو" چییە؟
بابەتی "پەسەند کراو"
ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە مەرجی وەرگرتنی تێدایە.. بابەتی "پەسەند کراو" کاتێک دەینێری لە چاوەڕوانیدا دەبێت، ئەگەر مەرجی وەرگرتنی تێدا بوو، ئەوە لەلایەن ستافی لاناس ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە.. ئەوکات بابەتەکەت لە (ماڵپەر) و (پێگەی خۆت) دەردەکەوێت، ھەروەھا وەک خەڵات خاڵی لەسەر وەردەگری و پلەت پێی بەرز دەبێتەوە.
بابەتی "پەسەند نەکراو"
ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە لە (پێگەی خۆت) بڵاوی دەکەیتەوە، بەڵام لە (ماڵپەڕ)ـی لاناس دەرناکەوێت، بابەتی "پەسەند نەکراو" ناگەڕێتەوە بۆ ستافی لاناس و ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە، بەڵام خاڵ وەرناگری لەسەری، بەڵکوو خاڵت لێ دەسێنرێتەوە.
5/ مەرجەکانی ناردنی بابەت بۆ (بابەتە وردبینکراوەکان) چییە؟
ئەگەر بتەوێ بابەتەکەت وەربگیرێت لە (بابەتە وردبینکراوەکان) و نیشانەی سەوزی لەسەر بێت، ئەوە پێویستە ئەو مەرجانەی تێدا بێت [بۆ زیاتر کلیک لێرە بکە].
6/ وەرگرتنەوەی ھەژمار!
ڕەنگە کەسانێک ھەژماریان بەناوی نووسەرێکەوە کردبێتەوە، جا ئەگەر تۆ نووسەری و ھەژمار بەناوی تۆ کراوەتەوە، ئەوە دوو ڕێگا ھەیە بۆ وەرگرتنەوەی ھەژمارەکەت:-
یەکەم؛ ھەمارێک بەناوی تۆ کراوەتەوە و بابەتی تۆی بڵاوکردتۆتەوە:
- ھەژمارێک دەکەیەوە و ژیاننامە پڕ دەکەیەوە تا نیشانەی ژیاننامە وەردەگری.
- (١٠) بابەت بڵاو دەکەیەوە [لە نووسینی خۆت و لە لاناس بڵاو نەکرابێتەوە].
- داوای ئەو ھەژمارە دەکەی کە بەناوی تۆ کراوەتەوە.
- ئەوکات ھەژمارەکەت وەردەگرینەوە، یان بلۆکی دەکەین.
دووەم؛ ھەمارێک بەناوی تۆ کراوەتەوە و ھیچ بابەتی تۆی بڵاو نەکردتۆتەوە:
- ھەژمارێک دەکەیەوە و ژیاننامە پڕ دەکەیەوە تا نیشانەی ژیاننامە وەردەگری.
- (١٠) بابەت بڵاو دەکەیەوە [لە نووسینی خۆت و لە لاناس بڵاو نەکرابێتەوە].
- داوای ئەو ھەژمارە دەکەی کە بەناوی تۆ کراوەتەوە.
- ئەوکات ئەو ھەژمارەی بەناوی تۆ کراوەتەوە بلۆک دەکەین.
7/ ئەگەر ھەژمارەکەم سڕایەوە بابەتەکانم چی لێ دێت؟
ئەگەر بە ھەر ھۆکارێک ھەژمارەکەت بسڕدێتەوە، ئەوە تەنھا ھەژمارەکەت دەسڕێتەوە، بەڵام ئەو بابەتانەی وردبینکراون و نیشانەی سەوزیان لەسەرە ناسڕێنەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر ھەژماری سەرەکی لاناس و دەتوانی بابەتەکانت لە ماڵپەڕی لاناس بیبینی.
8/بەکاربەر چەند پلەکانی ھەیە لە لاناس؟
بەکاربەرەکانی لاناس سیچ پلەیان ھەن:-
🏆 پلەی یەکەم: مێوان
🏆 پلەی دووەم: نووسەر
🏆 پلەی سێیەم: ھەژماری سەلمێنراو
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پلەکانی بەکاربەر بکە
9/ چۆن بتوانم پەیوەندی بە ئیدارەی تۆڕی لاناس بکەم؟
لە ڕێگای فۆڕمی تایبەتی ماڵپەڕ پەیوندی بکە [کلیک لێرە بکە].